Erbil 3°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 02:17

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌کات خۆیان له‌ سیسته‌می بایۆمه‌تریدا تۆماربکه‌ن

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی داوایكرد گوێ به‌و ده‌نگانه‌ نه‌درێت كه‌ داوای بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن. 

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ریشسپی و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌ی هور ره‌جه‌ب و ئه‌لبو عیسا له‌ میوانخانه‌ی هۆزی ئه‌لبو عیسا، گوێبیستی ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ بوو كه‌ دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، گفتوگۆشكرا سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری ده‌كرێن.

55

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌ گرنگی رۆڵی هۆزه‌كان له‌ پشتیوانییكردنی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری كردووه‌ته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵوێستی ره‌سه‌نیان كردووه‌ له‌و قه‌یرانه‌ جۆراوجۆرانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه‌.

حه‌لبوسی داوای له‌ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كردووه‌ هانی هاووڵاتییان بده‌ن تاوه‌كو خۆیان له‌ سیسته‌می بایۆمه‌تریدا تۆماربكه‌ن كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پشتی پێده‌به‌سترێت، داوایشی كرد به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان تاوه‌كو گوزارشت له‌ خواسته‌كانیان بكات و گوێ به‌ داواكاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.