Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:45

ڕزگاربووێکی ئەنفلۆنزای ئیسپانی لە ته‌مه‌نی 101 ساڵیدا ڤاکسینى کۆرۆنایی بۆ به‌کار هێنرا

کوردستان TV
100%

لە بەهاری ساڵى 1918 ەوە تا هاوینی 1919 ، ئەنفلۆنزای ئیسپانیا ، کاریگەری لەسەر نزیکەی نیو ملیار کەس لەسەر ئاستی جیهان دروست کرد و 50 ملیۆن قوربانی بەجێهێشت .

ئیمیلی لاوسۆن کە لە ساڵی 1919 دا منداڵێكی ساوا بوو ، لە بەرزایی ئه‌و پەتایەدا دۆزرایەوە کاتێک دایکە نەخۆشەکەی لە شوێنی مردنبوو و هیچ توانای نه‌بوو.

خزمەتگوزاری تەندروستی گلاسگۆ وێنەی ئیمیلی لاوسۆنی بڵاوکردەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە 14 ی کانوونی دووەم کوترابوو .

ئەو ژنە تەمەن 101 ساڵە دوای ئه‌وه‌ی دەرزیەکەی بۆ به‌كار هێنرا وتی"ئەم ڤاکسینەش هەر وەک ڤاکسینەکانی تر بوو".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.