بۆ هەماهەنگی و لێک تێگەیشتنی زیاتر و یەک دەنگی گەلی كوردستان لەسەر تەواوی پرسەکان. پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران کۆبۆوە .
شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتیی زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامیێتیی کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، د.پشتیوان سادق و عەلی حسێن ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی. شاندی یەکێتیش پێکهاتبوون لە سەعدی ئەحمد پیرە، سۆران جەمال تاهیر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەد و دارا ڕەشید، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی.
سەرەتا لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر کۆبونەوە. لە کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی باس لە پەیوەندییەکانی نێوانیان و بەرنامە و پرۆژەکانیان لە کابینەی نۆیەم وەک خۆی جێبەجێ بکرێت بەرپرسیاربن لەم بارەیەوە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەوەی ئەم دوو لایەنە، دوو هێزی سەرەکین لە هەرێمی کوردستان، بەیەک ئاراستە و پەیامی هاوبەش لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەن، هاوکات پرسی گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەبوو..
هاوکات هەر ئەمرۆ شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دوایی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبۆوەوەو، لەسەر هەمان پرس گفتوگۆو هەموو ئەو ئامانجانە کەشاندی پارتی لەدوو رۆژی رابردوو لەگەل پارتە سیاسیەکان ئەنجامی داوە خستۆتیەروو .
لە دوو رۆژی رابردوودا سەردانی هەریەک لە: یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی و حیزبی شیوعییان کردووە.
بریارە شاندەکەی پارتی هەفتەی داهاتووش سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی، سۆسیالیست و لایەنەکانی دیکەی سیاسی بکات.
مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.