Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:44

په‌رله‌مانی عێراق لیژنەیەکی تایبەت بۆ شایستە دارایەکانی جوتیارانی هەرێم پێکدەهێنت

کوردستان TV
100%


لەمیانی کۆبونەوەکان لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێارق و دواین کۆبونەوەیان لەگەڵ د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دواتر کۆبونەوەیان لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، زۆر بەچڕی جەختی لە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کردبۆوە بە نرخی پالپشتی کراو (مدعوم ).
هەروەها داوای کردبوو لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنرێت و بەدواداچوون بکرێت بۆ شایستەدارایەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە دوێنی چوارشەممە د.بەشیر حەداد، سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد، کەتایبەتبوو بەپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021.
لەم کۆبونەوەیە د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کەلە سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانی بەغدای کردبوو، داوای کرد لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچون بەشایستە دارایەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت بەنرخی پاڵپشتی کراو بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016.
لەمبارەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: سوپاسی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عراق دەکەین بۆ پێکهێنانی ئەم لیژنەیە، کە لەسەر داوای ئێمە لە میانی سەردانمان بۆ بەغدا پێکهێنراوە، لە پێناو گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانی ڕەنج و ماندوبونی چەندساڵەی جوتیارانمان له هەرێمی کوردستان.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.