وته‌بێژێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: هێزی پێشمەرگەی رۆژ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستان بوون و دەیان شەهید و برینداریان داوە، وته‌بێژێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، وه‌ڵامی هاوسەرۆکایەتی PYD ده‌داته‌وه، ئالدار خلیل گوتبووی پێشمەرگەی ڕۆژ بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکایه.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/١٢ ئالدار خلیل ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی PYD لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامه‌وانیدا باسی لە دانوستاندنی نێوان ئەنەکەسە و PYD کردووه و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژى بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکی لەقەڵەم دابوو.
ناوبراو باش دەزانێت و ئاگادارە کە قارەمانانی پێشمەرگەی ڕۆژ لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بوونە، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە ده‌یان شەهید و برینداریان داوە و هیچ نیشتمانپەروەرێکی خاوەن ویژدان لەبیریان ناکات.
ئەم جۆرە لێدوان و تۆمەتانه زیانگەیاندنە بە یەکڕیزی و مەرامی سەرەکی لێی تێکدانی گفتوگۆى نێوان لایەنە کوردییەکانە، ئاشکراشە هەر کات باس لە بەکرێگیراوی دەکرێت، خەڵک یه‌كسه‌ر کێی بە بیر دێتەوە. کردەوە و مێژوو و ڕووداوەکان گەواهیی ئەوەن ئاخۆ کێ بەکرێگیراوی ئەم و ئەو بوو.
وته‌بێژێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2021/1/13
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.