Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:41

بەڕێوەبەری گشتی باج: باجی سەر ئۆتۆمبێل تەنها ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان دەگرێتەوە

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری رایدەگەیەنێت حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ باجێكی زیاد نەكردووە و ئەوەی كە هەیە، رێكخستنەوەیە بۆ باجەكان، دەشڵێ، باجی سەر ئۆتۆمبێل، تەنها ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان دەگرێتەوە.

د. كەمال وەرتی بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارانەی كە بە واژۆی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دەرچوونە، زیادكردنی باجی تێدا نییە، تەنها رێكخستنەوەی وەرگرتنی باجە، ئەویش بە‌ وەرگرتنی باجی راستەقینە لە كۆمپانیاكان.  

لەبارەی باجی سەر ئۆتۆمبێلیش، دڵنیایی بە هاووڵاتیانی كوردستان دا، كە بۆ ئەم بابەتە رێنمایی دەردەچێت و تەنها ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان دەگرێتەوە، نەك ئۆتۆمبێلی ئاسایی كە زۆرینەی خەڵك لە كوردستاندا هەیانە.

وەرتی راشیگەیاند: سەرجەم بڕیارەكان لە ماوەی شەست رۆژ دوای دەرچوونی فەرمانەكە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە و چاوەڕێش دەكەین داهاتی باج بەم رێكارانە زیاد ببن، چونكە رێكخستنەوەی باشی بۆ دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان ئاماژەی بەوەش دا، ساڵی رابردوو بە هۆی نەدانی باجەوە زیاتر لە سه‌د كۆمپانیا دراونەتە دادگا و چەندین كۆمپانیاش سزا دراون.

kdpinfo

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.