ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی کوردستان کۆبۆوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت لایەنە کوردستانییەکان یەکدەنگ بن بەرامبەر بەبەغدا، بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی پارتی لە دوێنێوە دەستی بە گەڕێکی کۆبوونەوە کردووە لەگەڵ لایەنەکان.
ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی کوردستان کۆبۆوەو، بڕیارە سبەی شاندەکەی پارتی لە هەولێر بەجیا لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنوەی گۆڕان کۆببێتەوە.
شاندەکەی پارتی ئەمڕۆ کە پێکهاتبوون لە زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، د.پشتیوان سادق و عەلی حسێن ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان. ئامانج لەم کۆبوونەوانە لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆکردنە بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگبوونیان لەپێناو چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا، هەروەها هەماهەنگی کردن بۆ هەڵبژاردنی بەغدا و بابەتی دیکەی ناوخۆیی تایبەت بە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.