نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ك سوپایه‌كى نیشتمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگریكردن له وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/1/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق كرد.
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كه‌ى و ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق، پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و پۆستى تازه‌یدا بۆ خواست.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ك سوپایه‌كى نیشتمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگریكردن له وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه و یادى سه‌دساڵه‌ى دامه‌زراندنى له سوپا پیرۆز كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشوازیكردنى ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.