Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:48

فەرماندە سەربازییه‌کانی ئەمریکا هێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێس شەرمەزار دەکەن

کوردستان TV
100%

هەشت فەرماندەی باڵای سەربازی ئەمریکا هێرشی لایەنگرانی ترامپ بۆ سەر کۆنگرێس شەرمەزار دەکەن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی فەرماندە سەربازییەکاندا هاتوووه‌، هەشت فەرماندەی باڵای سەربازی ئەمریکا هێرشی لایەنگرانی ترامپ بۆ سەر کۆنگرێس شەرمەزار دەکەن، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ بە زۆری دەست لە کاروباری سیاسی وەر نادەین، بەڵام هێرشی لاینگرانی دۆناڵد ترامپ بۆ سەر کاپیتۆلی ئەمریکا شتێک نەبوو کە فەرماندە سەربازییە پلە بەرزەکان بتوانن لە بەرامبەریدا بێدەنگ بن.

ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن مارک میلی و حەوت پیاوە پلەدارەکەی، کە سەرجەمیان فەرماندەی هێزە سەربازییەکانن واژۆکراوە، هێرشه‌كانی لایەنگرانی ترامپ بۆ سەر کۆنگرێس شەرمەزار دەکەن.

لە رادیۆی کۆنگرەی 6ی کانوونی دووەم دا، نووسەرەکان رایاندەگەیاند: وەک هێزی سەربازی، دەبێت هێما بۆ بەهاو ئایدیالیزمەکانی نەتەوە بکەین، هەر کردەوەیەک کە دژی فەرمانە دەستوورییەکان بڕوات، تەنها دژی نەریت و بەها و سوێندەکانمان نییە، بەڵکو دژی یاسایە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.