Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:30

له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا 92 ملیۆنی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

تا ئێستا له‌ جیهاندا 92 ملیۆن و نۆ هه‌زار و 660 كه‌س له‌ جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .

به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometers" تا ئێستا له‌ جیهاندا 92 ملیۆن و نۆ هه‌زار و 660 كه‌س له‌ جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و، زۆرترین ژماره‌ی تووشبووانیش له‌ ئه‌مریكا تۆمار كراوه‌ كه‌، 23 ملیۆن و 368 هه‌زار و 225كه‌سه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن و 970 هه‌زار و 95 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، 65 ملیۆن و 822 هه‌زار و 734 توشبووی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.