Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:55

ئەمریکا ھاوکاری ھەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


 ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان کرد، بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە راگەیەندراوێكدا كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، ئەم پێداویستیانە رێکخەری ئۆکسجین و پێوەری ئۆکسجین و ئامێری پاککردنەوە و بەدلەی خۆپارێزی و ئاوی موغەزی و هەروەها کەلوپەلی تریش لەخۆدەگرێت، کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و پاراستنی کارمەندانی تەندروستی بەکاردێن.

رێوڕەسمی رادەستكردنی ئەو پێداویستیە تەندروستیانە بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو. لە وتەیەكدا رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە ھەولێر گوتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شانازی بە پشتیوانییە بەخشندەکانی خۆیەوە بۆ هەوڵە جیهانیەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دەکات، بەو یارمەتیانەشمانەوە لێرە لە هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.