Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:33

دەستەی ده‌ستپاکی ھەرێمی کوردستان: رووبەڕووی گەندەڵی دەبینەوە

کوردستان TV
100%


 سەرۆکی دەستەی ده‌ستپاكی ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت، ستراتیژیەتێکی پێنج ساڵی ئامادە کراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و چاوەڕێ دەکرێت لەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی بکات.

دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی ده‌ستپاكی ھەرێمی کوردستان،  به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند ، جگە لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان پێویستمان بەوە ھەیە ڕووبەڕووی گەندەڵییش ببینەوە و بەو ئاراستەیەش کار بکەین، بۆیە ئێمە ھەموو کات لە ڕاپۆرتەکانی خۆماندا جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە پێویستە ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکاریی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان بکرێت و زۆریش پێویست.

ده‌شڵێت، ئێمە ستراتیژیەتێکمان ئامادە کردووە بۆ پێنج ساڵ بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، چاوەڕێ دەکرێت لەم مانگە ستراتیژیەکە پەسەند بکرێت.

دکتۆر ئەحمەد ئەنوەرسەرۆکی دەستەی ده‌ستپاكی ھەرێمی کوردستان باسی له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ ستراتیژیەتەکە زۆر گرنگە و لەو ستراتیژیەتە ڕۆڵی ھەموو دەزگاکان دیاری کراوە، بۆ ئەوەی ھەر یەکەو لە ڕێگەی خۆیانەوە دژایەتیی گەندەڵی بکەن کە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ھەنگاوێکی گرنگ دژی گەندەڵی بنرێت.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، حکوومەت زۆر جددیە لە نەھێشتنی گەندەڵی وەک چۆن دەستی بە چاکسازی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.