کەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بۆ سبەی پێنجشه‌ممه‌ش 14 ى 1 ى 2021 ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 18 پله ، دهۆک 18 پله ، کەرکوک 37 پلە دەبێت.
راشیدهگهیهنن كه‌سبه‌ی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 14 پلە، دهۆک 14 پله ، کەرکوک 17 پله دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.