لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان كۆدهبێتهوه و بڕیار لەكردنهوهی دهرگای قوتابخانهكان دهدرێت.
كاتژمێر 2:30 ی پاش نیوهرۆی ئهمرۆ چوارشهممه 13 ى 1 ى 2021 ، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدهبێتەوە و تاوتوێی دەستپێکردنەوەی خوێندن و رێکاری نوێ بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا دەربکات.
لهكۆبوونهوهی لێژنهكهدا، بهپێی زانیارییهكان وەزارەتی پەروەردە چەند پێشنیازێک بۆ کردنەوەی دهرگای قوتابخانەکان دهخاتهڕوو بهم شێوهیه:
1- بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە پارێزگاکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستی، تیمێکی گەڕۆکی تەندروستی دروست بکەن ، دەبێ هەموو هەفتەیەک تیمەکە سەردانی قوتابخانەکان بکات بۆ پشکنین و ئاگاداربوون لە رەوشتی تەندروستی مامۆستا و قوتابیان.
2- دابینکردنی پاککەرەوە و پێوەری پێوانی گەرمی لەش بۆ سەرجەم قوتابخانەکان.
3- رێنمایی بەردەوامی خۆپارێزی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانهوە.
4- سوود وەرگرتن لە رۆژانی پشوو و هەروەها دەستبەرداربوون لە وانە ناسەرەکییەکان وەکو (هونەر و وەرزش)، بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچووی خوێندن، چونکە دەتوانرێ قەرەبوو بکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.