ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه جیهانییه‌كانی نه‌وت، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به 56 دۆلار‌و 73 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌راورد به‌دوێنی ، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت جارێكی دیكه له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 57 دۆلار‌و 25 سه‌نت.
هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI گه‌یشته 53 دۆلار و 73 سه‌نت.
شایانی باسه شاره‌زایانی كۆمپانیای گۆڵدمان ساكس، كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته به خزمه‌تگوزاری دارایی و وه‌به‌رهێنان رایانگه‌یاندووه كه پاڵپشت به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سعوودیه و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات بۆ دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا، له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ نرخه‌كانی نه‌وتی خاوی برێنت ده‌گاته 65 دۆلار.
وهرگێراِن و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.