Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:40

پۆلیسی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک سواڵکه‌ر ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە سواڵکەریان دەستگیر كرد.

ڕاشیگه‌یاند: سواڵكه‌ره‌كان  پێکهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ، كە داوای ھاوکاریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.وەگشت سواڵكه‌ره‌كان  بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.