Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:50

گۆڵدمان ساکس: نرخی به‌رمیلێک خاوی برێنت ده‌گاته‌ 65 دۆلار

کوردستان TV
100%

پێشبینی ده‌كرێت له‌ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ نرخه‌كانی نه‌وتی خاوی برێنت بگاته‌ 65 دۆلار.

شاره‌زایانی كۆمپانیای گۆڵدمان ساكس، كه‌ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تگوزاری دارایی و وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێن: پاڵپشت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سعوودیه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات بۆ دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا، له‌ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ نرخه‌كانی نه‌وتی خاوی برێنت ده‌گاته‌ 65 دۆلار.

شایانی باسه‌ ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردو دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 56 دۆلار و 64 سه‌نت.

جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ كۆمپانیای گۆڵدمان ساكس له‌ ساڵی 1869 له‌سه‌ر ده‌ستی ماركۆس گۆڵدمان دامه‌زراوه‌و له‌ساڵی 1882 ساموێڵ ساكس-ی زاوای بۆته‌ شه‌ریكی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.