بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند بابەتێكی جێندەری و یەكلاییكردنەوەی چەند كەیسێك، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/12، لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت، بەسەرپەرشتیی لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنهكه بڵاوی كردهوه، كهلەكۆبوونەوەكهدا تاووتوێی چەند بابەتێكی جێندەری كرا، بۆیە لیژنەكە بڕیاریدا كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای خانمان ئەنجام بدات، سەبارەت بە یەكە جێندەرییەكان لەوەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی چۆنیەتیی پاڵپشتیكردن و پەرەپێدانیان.
راشیدهگهیهنن ، كه هەر لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پلانی لیژنەكە بۆ ساڵی نوێ كرا، هەروەها چەند كەیسێك كەتایبەت بوو بەلیژنەكە یەكلایی كرایەوە.
لیژنەی داکۆکیکردن لهمافى ئافرەت چەند کەیسێک یەکلایی دەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.