Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:50

سبه‌ی بڕیار له‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌کان ده‌درێت

کوردستان TV
100%


بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 13 ى 1 ى 2021 ، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار لەكردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌درێت.

بڕیاره‌ دوای نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە 13 ى 1 ى 2021 ،  لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و تاوتوێی دەستپێکردنەوەی خوێندن و رێکاری نوێ بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا دەربکات.

سبه‌ش له‌كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌دا،  به‌پێی زانارییه‌كان وەزارەتی پەروەردە چەند پێشنیازێک بۆ کردنەوەی ده‌رگای قوتابخانەکان ده‌خاته‌‌ڕوو به‌م شێوه‌یه‌: 

1-  بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە پارێزگاکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستی، تیمێکی گەڕۆکی تەندروستی دروست بکەن ، دەبێ هەموو هەفتەیەک تیمەکە سەردانی قوتابخانەکان بکات بۆ پشکنین و ئاگاداربوون لە رەوشتی تەندروستی مامۆستا و قوتابیان.
2-  دابینکردنی پاککەرەوە و پێوەری پێوانی گەرمی لەش بۆ سەرجەم قوتابخانەکان.
3-  رێنمایی بەردەوامی خۆپارێزی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانه‌وە.
4- سوود وەرگرتن لە رۆژانی پشوو و هەروەها دەستبەرداربوون لە وانە ناسەرەکییەکان وەکو (هونەر و وەرزش)، بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچووی خوێندن، چونکە دەتوانرێ قەرەبوو بکرێنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.