له پێناو ئاماده‌كاری پێویست بۆ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن، سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له 20ی كانوونی دووه‌مدا، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته، دۆناڵد تره‌مپ باری له‌ناكاوی راگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه تره‌مپ له پێناو ئاماده‌كاری پێویست بۆ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن-دا له 20ی كانوونی دووه‌مدا، بارێكی له‌ناكاوی راگه‌یاندووه.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی باره له‌ناكاوه‌كه‌دا تره‌مپ ئاژانسی ئیداره‌ی باری له‌ناكاوی فیدراڵی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ (FEMA)ی راسپاردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێداویستییه به‌په‌له پێویسته‌كان.
ده‌یان هه‌زار كه‌س له پشتیوانانی تره‌مپ، له شه‌شی كانوونی دووه‌مدا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له پاركی نیشتمانی له واشنتۆن، به‌ره‌و كۆنگره‌ی ئه‌مریكا رێپێوانیان كرد.
گرووپێك له خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌سته‌كانی پۆلیسیان تێپه‌ڕاند و چوونه ناو كۆنگرێسه‌وه، ئه‌وه‌ش دیمه‌نێكی دروست كرد كه كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی لێكه‌وته‌وه.
له‌و پێكدادانه‌ی دروست بوو پێنج كه‌س كه یه‌كێكیان پۆلیس بوو گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ كپكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانیش یه‌كه‌كانی پاراستنی نیشتمانی ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی كۆنگرێس كران.
دوای رووداوه‌كان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پیلۆسی، داوای له جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس كرد به هۆی رووداوه‌كانه‌وه له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 25ی ده‌ستوور تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه.
دیموكراته‌كان ئه‌مڕۆ پرۆژه یاسایه‌كیان خسته‌ڕوو بۆ لابردنی تره‌مپ له ده‌سه‌ڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.