Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:23

له‌ سلێمانی ته‌قه‌که‌رێک ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%


له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچناره‌وه‌ ته‌قه‌كه‌رێك ده‌ستگیركرا كه‌له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌یه‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌دوای‌ بڵاوبوونه‌وی‌ گرته ‌ڤیدیۆییه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ تیایدا كه‌سێك له‌ناو یٔوتومبێله‌كه‌یه‌وه‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانیدا ته‌قه‌ ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچناری‌ راسپارد كه‌ هه‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌ دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری‌ یٔێم فۆڕو ده‌مانچه‌یه‌ك و یٔوتومبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌له‌یٔێستادا تۆمه‌تبار( ج، ح، ح)  به‌ربڕیاری‌  دادوه‌ر راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.