Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:39

سوپای عێراق کوژرانی سێ گه‌وره‌ تیرۆریستی داعشی له‌پارێزگای که‌رکوک راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگه‌یاند كه‌ سێ گه‌وره‌ تیرۆریستی داعش له‌ باشووری پارێزگای كه‌ركووك كوژراون.

فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربییه‌، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ كه‌ركووك، له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی ھه‌واڵگریی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعشیان له‌ سنووری گوندی ته‌ل عیدا رۆژئاوای قه‌زای داقوق باشووری پارێزگای كه‌ركووك بۆردومانكردووه‌.

فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربییه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كه‌، سێ گه‌وره‌ تیرۆریستی داعش كوژراون.

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ كه‌ركووك، ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا، سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی شاری كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه‌.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.