Erbil 2°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:25

باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ به‌غدا خۆشحاڵه‌ به‌ ھه‌نگاوه‌کانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌

کوردستان TV
100%

مارتن ھوس، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ به‌غدا، رایگه‌یاند كه‌ گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری سه‌روه‌ریی عێراق، مه‌رجی سه‌ره‌كیین بۆ به‌دیھێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌.

مارت ھوس له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه‌ فه‌رمی عێراق رایگه‌یاند كه‌ به‌ ھه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی عێراق  بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ خۆشحاڵن و گوتی: ھه‌رچی ھه‌وڵ و توانمان ھه‌یه‌ ده‌یانخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌ لیستی وڵاته‌ زۆر مه‌ترسیداره‌كانی سه‌باره‌ت به‌ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و پاره‌داركردنی تیرۆر ده‌ربھێندرێت.

سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ریی ململانێییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر عێراق، ئه‌وا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ به‌غدا، مارتن ھوس گوتی: "زۆرجار ھێزه‌ بیانییه‌كان، عێراق وه‌ك گۆڕه‌پانی جه‌نگ به‌ وه‌كاله‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جندای ھه‌رێمیی خۆیان به‌كارده‌ھێنن كه‌ ئه‌وه‌یس ده‌بێته‌ مایه‌ی ناسه‌قامگیری ناوخۆی عێراق".

گوتیشی: "پێویسته‌ ھه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ بزانن، ئه‌گه‌ر عێراق لاواز و ناسه‌قامگیری  بێت، ئه‌وا عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت شكسده‌ھێنێت كه‌ ئه‌وه‌یش لێكه‌وته‌ی خراپ و كاره‌سات بۆ ناوچه‌كه‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ھه‌موو لایه‌كه‌ كه‌ عێراق، عێراقێكی گه‌شه‌كردوو، سه‌قامگیری و به‌ھێز بێت".

مارتن ھوس  راشیگه‌یاند كه‌ گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری سه‌روه‌ریی عێراق، مه‌رجی سه‌ره‌كیین بۆ به‌دیھێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.