Erbil 2°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:21

به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچکه‌ی کوڵه‌جۆ: داعش له‌ ناوچه‌که‌مان بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌

کوردستان TV
100%

سه‌ردار محه‌مه‌د فتاح ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كۆكس ( كوڵه‌جۆ ) به‌ كوردستان تی ڤی، راگه‌یاند: ناحیه‌ی گوڵه‌جۆ له‌ ده‌ڤه‌ری خانه‌قین و كه‌لار و كفری دوای ساڵی 2017 تاكه‌ شوێنه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێ ماوه‌، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ دارستانێكی چڕ داپۆشراوه‌، داعش ئه‌و هه‌له‌ی قۆستۆته‌وه‌ له‌ نێو چه‌م و دارستانه‌كان خۆیان عه‌شار ده‌ده‌ن و ناوه‌ ناوه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و هاووڵاتی سڤیل.

11

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گوڵه‌جۆ گوتیشی: له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو یاریده‌ده‌رێكی ئاسایش و كارمه‌ندێكیان شه‌هید كرد، چه‌ندین جاریش هاووڵاتی سڤیلیان ڕفاندووه‌و ناحیه‌ی گوڵه‌جۆ نزیكه‌ی(30) گوندی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و گوندێكیان توركمان نشین و چه‌ند گوندێكیش عه‌ڕه‌ب نشین و ئه‌وانی تریش ته‌واویان كوردنشینن.

سه‌ردار محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كانی سنوری ناحیه‌ی گوڵه‌جۆ به‌رده‌وام به‌رچاو ڕوونی بۆ چه‌كداره‌كانی داعش ده‌كه‌ن، گوتیشی ئێمه‌ ڕۆژانه‌ به‌ره‌نگاری داعش ده‌بینه‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌ ڕێگای نێوان گوڵه‌جۆ كه‌لار چه‌ندین جار داعش هاتونه‌ته‌ سه‌ر ڕێگاو  بۆمبی چێنراویان له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان داناوه‌ته‌وه‌، هه‌فته‌ی ڕابردووش بۆمبێكی چێنراو به‌ هێزه‌كانی ئاسایش دا ته‌قیه‌وه‌و دوو كارمه‌ند بریندار بوون.

12

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ له‌ ڕێگه‌ی كوردستان تی ڤی داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات پلانێكی تازه‌ی ئه‌منی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌ڕاسیۆنێك دابنێن و هێزی زیاتر بنێرنه‌ ناوچه‌كه‌یان ، چونكه‌ هێزه‌كانی داعش ڕۆژانه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ڕوو له‌ زیاد بوونه‌.

ڕاپۆڕت/ فه‌رمان عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.