له راگهیهندراوێكی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووه، ههردوو وهزارهتی ناوخۆ و پێشمهرگه لە کۆبوونەوەکەدا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە و دابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە، دەست پێ بکات.
ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان .
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە، دەست پێ بکات.
وەزارەتی ناوخۆی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەولێر
11/1/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.