Erbil 10°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 22:21

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌ بۆ قوباد تاڵه‌بانی ده‌خوازێت

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌خوازم.

له‌ وه‌ڵامی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت سوپاس سه‌رۆك. 

ئه‌مڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند پاش ئە‌نجامدانی پشكنین، دە‌رئە‌نجامە‌كە‌ی دە‌رچوو كە‌ ھە‌ڵگری ڤایرۆ‌سی كۆرۆنام، بۆیە‌ پێویستە‌ ماوە‌یە‌ك بە‌ركە‌وتنم نە‌بێت تاوە‌كو تێیدە‌‌پە‌ڕێنم، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، تكایە‌ بە‌ردە‌وام بن لە‌خۆپارێزی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.