سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق محەمەد حەلبووسی لهگهڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی رۆژ نووری شاوەیس كۆبووهوه.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق محهمهد حهلبووسی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوه كرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و پهیوەندییەکانی نێوان حكومهتی فیدراڵی و حكومهتی هەرێم و هەڵبژاردنی پێشوەختەکرا.
هاوكات بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 تاوتوێ كرا لەگەڵ گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و جهخت لەسەر دادپەروەری لەدابەشکردنی داهات بەسەر عیراقییهكاندا کرایەوە بەجۆرێک دەستوور بۆ هەموو لایەک دادوەر بێت.
هەر لە دیدارەکە رەخساندنی کەشێکی لەبار تاوتوێی کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی دەرکردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی لە قۆناغی داهاتوو.
شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێكهاتوون لە رۆژ نوری شاوەیس، هۆشیار زێباری و جەعفەر ئیمینكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، هەریەكه لە ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شوان محەمەد بەرپرسی لقی پارتی لە بەغداو فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، یاوەری شاندەكە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.