Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:38

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دا

کوردستان TV
100%


 جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، دوای ناردنی لیستی ناوی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ پلەبەرزکردنەوە، لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر داوە و بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی رەوانە کردووە، کە لە ساڵی 2017 وە بۆیان حیساب دەکرێت و ھەموو جۆرە پلەیەکی تێدایە و سەرجەم ئەفسەرانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە.

لیوا قارەمان کەمال جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە  ، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند ، دوای ئەوەی لیستی پلەبەرزکردنەوەی ناوی ئەفسەرانی ھێزی پێشمەرگە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرا بۆ ساڵی 2017، لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر داوە و بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی ڕەوانە کردووە و دەست بە جێبەجێکردنی پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانە دەکرێت، کە رەزامەندی لەسەر پلەبەرزکردنەوەیان دراوە.
لیوا قارەمان کەمال جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە راشیگه‌یاند، دوای ئەوەی رەزامەندی درا لەسەر ناوەکانی 2017 ، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئامادەکردنی لیستی ناوەکانی 2018  و ئەوانیش بۆ ئەنجومەنی وەزیران رەوانە دەکەین، بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر ئەوانیش بدات.

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وش كردووه‌ ، ئەو پلەبەرزکردنەوەیە ھەموو ھێزی پێشمەرگە دەگرێتەوە، ئەوانەی ناو وەزارەت و یەکەکانی 70و80 و ھێزەکانی زێرەڤانی و ھێزەکانی فریاکەوتنیش، جا لە پلەی ملازم تا دوایین پلە لەو لیستەی گەڕاوەتەوە، تێیدایە.

دەشڵێت، ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ پلەبەرزکردنەوە، لە ساڵی 2017 وە بۆیان حیساب دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.