بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بڵاودەكاتەوە كە كێشەی تۆماركردنیان هەیە و ڕایدەگەیەنێت: ئەو شۆفێرانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن بەمەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیهكه بڵاویكردەوە: ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ژمارە كاتینو پێشتر لە پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەرنەچون، دواتر بەفەرمانێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستانەوە لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنرا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم لەگەڵا نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، پشكنین بۆ 190 ئۆتۆمێل كرا و لەو ژمارەیە 156 ئۆتۆمبێل لە پشكنین دەرچوون و 34 ئۆتۆمبێلەكەی تریش لە پشكنین دەرنەچوون.
هاتووچۆی سلێمانی راشیگهیاندووه: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان كراوە لە ماوەی یەك مانگدا واتە لەرۆژی 1 ى 11 بۆ 2 ى 11 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن بەمەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.