Erbil 10°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 19:39

کۆمەڵەى خاچى سوورى نێودەوڵەتى: دوو لەسەر سێى یەمەنییەکان لە ئاوى خاوێن بێ بەشن

کوردستان TV
100%


كۆمەڵەى خاچى سوورى نێودەوڵەتى (ICRC)، ئاشكرايكرد كە، دوو لەسەر سێى يەمەنييەكان لە ئاسايش، ئاوى خاوێن و خزمەتگوزارييە تەندروستييەكان بێ بەشن.

ICRC، لە رێگەى تويتەرەو، رايگەياند، دوو لە هەر سێ كەسى يەمەن بێ بەشن لە ئاوى خاوێن و خزمەتگوزارى تەندروستى.

روونكردنەوەكە، جەختى لەوە كردەوە كە لە كاتێكدا مەترسييەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا هێشتا بەردەوامە، دابينكردنى ئاوى خاوێن بۆ يەمەنييەكان لە هەموو كاتێكى ديكە گرنگترە.

بەهۆى بەردەوام بوونى شەڕ و پێكدادانەكانى يەمەن تۆڕەكانى ئاوى و ئاوەڕۆ زيانى گەورەيان بەركەوتووە و بەدەستهێنانى ئاوى خواردنەوە يەكێكە لە گرفتە سەرەكييەكانى دانيشتوانى وڵاتەكە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.