په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌كات.
سەرۆكایەتی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە 11 ى 1 ى 2021 ، په‌رله‌مان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەكات، لەسەر ئەو بنەمایەش پەرلەمانتاران بانگهێشتی كۆبونەوەكە كراون.
له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقدا په‌رله‌مانتاران ڕاو سه‌رنجی خۆیان له باره‌ی مادده‌و بڕگه‌كانی بودجه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانیش تێبینی و سه‌رنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران به هه‌ند وه‌رده‌گرێت .
جێگەی باسە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق بە 150 ترلیۆن دینار دیاریكراوە ، نزیكەی 103.4 ملیار دۆلار، لەو رێژەیەش 70 تریلیۆن دینار 48.2 ملیار دۆلار كورتهێنانی هەیە كەدەكاتە 46.6% كۆی بودجە.
به‌پێی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ كاتژمێر 3 ی پاش نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.