بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکەوە بڕیارە شاندێکی ئەمنیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، لەوانە گفتوگۆکردن لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لیوا بەکر فەقێ، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند ، بڕیارە شاندێکی ئەمنیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و ئێمەش چاوەڕێی ھاتنی ئەوانین کە بێن سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و بڕیارە لەسەر کۆمەڵێک پرس گفتوگۆ بکەین.
دهشڵێت ، مەبەستی ھاتنی ئەوان بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کە بڕیار دراوە ھەماھەنگی ھەبێت لەو ناوچانە و ژووری ھاوبەش ھەبێت و ھێزی ھاوبەش لە بازگەکان ھەبێت و گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ھەندێک شوێنی دیاریکراو، ئەوانە خاڵی جەوھەرین لە کاتی ھاتنی شاندەکە باس دەکرێن، بۆیە چاوەڕێی دوابڕیار دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.