Erbil 2°C شەممە 01 شوبات 00:53

به‌ وێنه‌.. لە ڕواندز هاووڵاتیەک بە ماتۆڕسکیلەوە دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمۆبێلێکەوە و گیان لەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕووداوێكی پێكدادان له‌ نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبیلێكدا ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی " عه‌بدوڵـللا كانه‌بى" به‌ ماتۆڕسكیله‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر پردی كاولۆكان ڕوویداوه‌ و له‌ كاتێكدا ئۆتۆمبیلێك به‌ خێراییه‌كی زۆر هاتووه‌ و ناوبراویش نه‌یتوانیوه‌ كۆنتڕۆڵی خۆی بكات و له‌و اته‌دا ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ سه‌ری كه‌وتووه‌ و ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

شایه‌تحاڵێك كه‌ له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ بووه‌ به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ بووه‌ و هه‌روه‌ها گوتیشی له‌و شوێنه‌ زۆر جاری دیكه‌ ڕووداوی هاوشێوه‌ ڕوویانداوه‌.

7

فه‌رمان عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.