د. محەمەد شاکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بارودۆخی دارایی عێراق و پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 رایگه‌یاند: سبه‌ی دانیشتنی دووه‌می پرۆژه یاسای بودجه ده‌ستپێده‌كات و به‌ڵام ئه‌كید كاتی ده‌وێت چونكه ورده‌كاری تیایه .
هه‌روه‌ها به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌ستنیشانكراوه ، به‌ڵام له دوای نه‌فه‌قاتی سیادی دیاریكراوه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات رێژه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت .
د. محەمەد شاکر، روونیشیكرده‌وه كه له رووی ده‌ستوورییه‌وه ئه‌و رێژه‌یه كه‌متره له مافی حه‌قیقی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له‌به‌ر كه‌شوهه‌وای په‌رله‌مان ، تا ئێستا ئێمه باسمان نه‌كردووه .
به‌فیعلی به پێی ده‌ستوور ، ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌كرێت له لایه‌نه‌كانی عێراقی جێگه‌ی خۆی ناگرێت به‌ڵام ته‌نها بۆ پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی هه‌لبژاردنه ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه راستیه‌كان بشێوێنن .
ئه‌وان خۆیان له به‌شه بودجه وه‌ك خۆی پشكی پارێزگاكانیش دابین ناكه‌ن .
هەروەها راشیگەیاند: ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت یاساكه تێدهپهرێندرێت ، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له ناو په‌رله‌مان به‌پێی بۆچوونم یاساكه واتا پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.