عەبدولسلام بەرواری، مامۆستای زانکۆ له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به قەیرانی دارایی عێراق و بودجەی 2021 رایگه‌یاند كه پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ به شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م گۆرانكاری تیا كراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بڕێك باج خراوه‌ته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی دارایی كه عێراق تێیكه‌وتووه ، سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان مادده‌ی 10 و 11 هه‌مان پره‌نسیپه ،
هه‌روه‌ها به نسبه‌ت هه‌رێم هه‌روه‌ها له مادده‌یه‌ك هاتووه كه بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی گومرگی راده‌ستی به‌غدا بكات ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رادهستنهكرا ئه‌وا له پشكی بودجه ئه‌و به‌شه ده‌بڕدرێت . واتا به هیچ شێوه‌یه‌ك بودجه‌ی هه‌رێم له‌و پشكه‌ی كه بۆی ته‌رخان كراوه نابڕدرێت .
عەبدولسلام بەرواری روونیشیكرده‌وه كه بنه‌مای ده‌قی یاسای دارایی پاره‌یه ، واتا بڕی ئه‌و پاره‌ی نه‌وته دهگێڕترێتهوه و ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه له پشكی هه‌رێم ده‌درێته هه‌رێم . نیازێك هه‌یه كه ئه‌و پرۆژه یاسایه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێبپه‌رێت . ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ده‌نگۆیه و خه‌ڵكێك بۆ مه‌رامی هه‌ڵبژاردن باس له بڕین یان ده‌نگنه‌دان بۆ پرۆژه یاسا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌و ماددانه‌ی كه تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه له عێراق نایانه‌وێت له سیسته‌می فیدراڵی تێبگه‌ن ، ئه‌وان وه‌كو پارێزگا سه‌یری پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كه‌ن . شكسته‌كانی خۆشیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان ،پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ، به‌وه‌ی هه‌موو بودجه بۆ هه‌رێم ده‌چێت و به‌شه بودجه‌یه‌كی كه‌م بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌چێت . له جیاتی ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆیان له بودجه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ، تانه له هه‌رێم ده‌ده‌ن و دژایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن . ئه‌وه كلتورێكه بوونی له‌و وڵاته هه‌یه و هۆكاری ئه‌وه‌یه كه كێشه‌و گرفته‌كان ساڵانه دووباره ده‌بنه‌وه و عێراق وڵاتێكه كه موئه‌سه‌سات نیه و گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆری تێدا ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.