ماوه‌ی سێ ڕۆژه خۆپیشاندان له شاری ناسرییه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار له باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه و خۆیپشانده‌ران به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی چه‌ند خۆپیشانده‌رێك شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌یان داخستووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بۆ سێیه‌مین ڕۆژه خۆپیشانده‌ران لە گۆڕەپانی حەبوبی گردبوونەوەتەوە و داوا لە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی دەکەن کە دەستوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بەرلەوەی پەرەبسێنێت و لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت.
به پێى زانیارییه‌كانی كودستان تیڤی ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران له ئاكامی رلاِووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌ستگیر كراون و خۆپیشاندانه‌كان گرژی و ئاڵۆزییان تێكه‌وتووه.
هه‌روه‌ها خۆپیشاندەران سوورن لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکان سەبارەت بە ئازادکردنی خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان و رێگرتن لە ئامانجکردنی چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا 42 كه‌س له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.