Erbil 2°C شەممە 01 شوبات 01:11

سوپای عێراق ده‌ستگیرکردنی 33 داواکراوی له‌ به‌سڕه‌ راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سوپای عێراق  له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا رایگەیاند: لە میانی لاپەڕەی سێیەم لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" کە بە ئامانجی دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە ناوچەکانی باکوور و باشووری پارێزگای بەسرە ئەنجامدراوە، 33 کەسی داواکراو دەستگیرکراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەنجامی لاپەڕەی سێیەم لە قۆناغی یەکەم ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" کە بە ئامانجی دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە ناوچەکانی باکوور و باشووری پارێزگای بەسرە ئەنجامدراوە، بڵاوکردەوە و ھاتووە: لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 33 کەسی داواکراو دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت و بڕێکی زۆری تەقەمەنیدا گیراوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.