له میانی گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان پێشوازی له یانه‌ی تۆرینۆی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ به‌رێوه چوو ، تیایدا یاریزانانی میلان له‌سه‌ره‌تاوه به هێرش بردن ده‌ستیان به روبهروبوونهوهكه كرد .
، له خوله‌كی بیست و پێنج رافائیل لیاوی پرتوگالی گۆلی یه‌كه‌می بۆ میوانداره‌كان تۆمار كرد ، ئینجا له خوله‌كی سی و شه‌ش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میلان هه‌ژمار كرد‌و یاریزانی كۆت دیڤواری فرانك كیسی به‌سه‌ركه‌وتوویی جێ به‌جێی كرد‌و گۆلی دووه‌می تۆمار كرد‌و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوو لا هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامه‌كه‌یان ده‌دا به‌لام هیچ گۆلێكی تر تۆمار نه‌كراو میلان دوای دۆرانی له یاری رابردووی له‌به‌رامبه‌ر یۆڤنتۆس جارێكی تر گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌نجامه باشه‌كانی و به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و كۆی خاله‌كانیشی بۆ چل خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی تۆرینۆش خاوه‌نی دوازده خاله‌و له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
میلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تۆرینۆ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.