له‌گه‌ری هه‌ژده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له كه‌شو هه‌وایه‌كی سارد‌و به‌فراویدا یانه‌ی ئۆساسۆنا میوانداری یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرد‌و هه‌ردوو یانه‌ش به‌بێ تۆمار كردنی گۆل یه‌كسان بوون.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئال سادار به‌رێوه‌چوو ، هه‌رچه‌نده زه‌وی یاریگا وه‌كو پێویست نه‌بوو به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا یاریزانانی هه‌ردولا هه‌ولیان ده‌دا كۆنترۆلی تۆپ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی هێرش بردن و تۆمار كردنی گۆل ، له‌ریزی ریال مه‌دریدی میوان هه‌ریه‌كه له ماركۆ ئه‌سینسیۆو ئیدین هازاردو كه‌ریم بن زیمه به‌ختی خۆیان تاقی كرده‌وه به‌لام بێ ئاكام بوو .
له‌به‌رامبه‌ریشدا خاوه‌ن مال پشتی به‌هێرشی هه‌لگه‌راوه ده‌به‌ست به‌لام هیچ كام له یاریزانان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له تۆمار كردنی گۆل و یاریش به‌بێ گۆل كۆتایی پێ هات و ئۆساسۆنا كه له پله‌ی نۆزده‌هه‌مین و پێش كۆتایی ریزبه‌ندی دێت خالێكی وه‌رگرت و كۆی خاله‌كانی بوو به پازده خال هه‌رچی ریال مه‌دریده له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت و خاوه‌نی سی‌و حه‌وت خاله .
ریال مه‌درید و ئۆساسۆنا یه‌کسان بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.