عه‌لی لامی ،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه كۆده‌نگییه‌ك له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق- دا هه‌یه كه له بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی دارایی 2021 ده‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بردرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، رێككه‌وتوون به‌ده‌ر له مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان، ده‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بردرێت.
شایانی باسه دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی دارایی 2021 كرد و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.
دانیشتنه‌كه بڕیاربوو كاتژمێر پێنجی ئێواره به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی، محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دانیشتنه‌كه‌ی دواخست.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.