Erbil 1°C شەممە 01 شوبات 07:47

ترەمپ: لە ئایندەیەکی نزیکدا تۆڕێکی تایبەت بەخۆمان دروست ده‌که‌ین

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، ئەكاونتی سەرەکیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ماوەبەسەرچووی ئەمریکای بۆ هەمیشە داخستووە.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا دۆناڵد ترەمپ دوابەدوای هەڵپەساردنی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لەڕێی هەژماری فەرمی سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ترەمپ لە راگەیەندراوەکەیدا نووسیویەتی، ماوەیەکی درێژە دەڵێم تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە قەدەغەکردنی ئازادی رادەربڕیندا به‌ره‌وپێش ده‌چێت، ئەمڕۆش کارمەندانی تویتەر بۆ بێدەنگ کردنی من هەژمارەکەمیان هەڵپەساردووە و لەم رێگەیەوە هەماهەنگی لەگەڵ پارتی دیموکرات و چەپڕەوە توندئاژۆکان دەکەن.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا پەیامێکیشی ئاراستەی ئەو حه‌فتا و پێنج ملیۆن کەسە کرد کە دەنگیان پێداوە و گوتی: دەشێت تویتەر کۆمپانیایەکی تایبەت بێت، بەڵام ئەگەر پارێزگاری حکومەت نەبێت ناتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ بمێننەوە.

باسی لەوەش کرد، لەگەڵ چەندین ماڵپەڕی دیکەدا لە پەیوەندیدابووین و لە ئایندەیەکی نزیکدا بانگەوازێکی گەورە بڵاودەکەینەوە.

تاوتوێی ئەوەش دەکەین کە لە ئایندەیەکی نزیکدا تۆڕێکی تایبەت بەخۆمان دروست بکەین، ناتوانن بێدەنگمان بکەن.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.