ئهمشهو كۆبوونهوهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق تایبهت به پرۆژهیاسای بودجهی 2021 دهستیپێكرد و بڕیاریشه لهو كۆبونهوهیهدا خوێندنهوهی یهكهم بۆ ئهو پرۆژهیاسایه بۆ ئهنجامبدرێت.
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وتنی کلا کلا امریکا كە لەلایەن پەرلەمانتارانی شیعەوە بوو دژ بەسزادانی فالح فەیاز لەلایەن ئەمریکاوە دەستی پێکرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بەپێی كارنامەكەی تایبەتە بە خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەستیپێكرد، چاوەڕوان لەدانیشتنەكانی داهاتووشدا گفتوگۆكانی تایبەت بە بودجە گەرموگوڕی زۆر بەخۆیەوە ببینێت.
پێشتر لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ شەممە (9/1/2021) یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەبارەی بودجەی ساڵی (2021)ەوە بەڕێوەچو، کەتێیدا خاڵە سەرەکییەکانی نێو بودجە دیاریکران بۆ گفتوگۆکردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.