وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند سێ هه‌زار و دووسه‌د و شه‌ست و یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه كه دانیشتووی مووسڵن گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئه‌مه‌ش دوای داخستنی دواهه‌مین كامپی په‌نابه‌ران له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین.
عه‌لی عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری په‌نابه‌ران له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه له چوارچێوه‌ی پیلانی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ داخستنی سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له پارێزگاكانی عێراق، كامپی سه‌لامییه وه‌ك دواهه‌مین كامپی په‌نابه‌ران له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین داخرا و سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كانی نێو كه‌مپه‌كه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان كه ژماره‌یان شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د و چوار خانه‌واده بوو ژماره‌ی ئاواره‌كانیش سێ هه‌زار و دووسه‌د و شه‌ست و یه‌ك كه‌س بوو سه‌رجه‌میان دانیشتووی سه‌نته‌ری شاری مووسڵن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری په‌نابه‌ران ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو پێشتر سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه بریتیبوون له كه‌مپی به‌عاج ره‌بیعه، ته‌له‌عفه‌ر ته‌ل عه‌بته و زوومار و قه‌یره‌وان داخران و په‌نابه‌ران گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و له ئێستاشدا ته‌نیا كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ماون بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كانی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و ته‌واوی كامپه‌كان دابخرێن.
دووپاتیشی كرده‌وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منی و ئیدارییه خۆجێییه‌كانی ئه‌و ناوچانه بوون و هه‌ر خانهوادهیهكیش بڕه پاره‌یه‌كیان پێده‌درێت و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.