فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانیی سریڤیجایا کە لە جۆری بۆینگ 737ـە، دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵسانی لە فڕۆکەخانەیەکی جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا، بە 62 سەرنشینەوە ونبوو.
دەزگاکانی راگەیاندنی ئیندۆنیسیا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ شەممە فرۆكهیهكیان لە پاش ئەوەی دەستی کردووە بە گەشتی ئاسایی لە کاتژمێر 2:40 خولەکی شەو سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕاداردا پچڕا و بە تەواوی ونبوو.
لهم بارهیهوه وەزیری گواستنەوەی ئیندۆنیزیا رایگەیاند: فڕۆکەکە سەر بەهێڵی ئاسمانی (سیرۆیگایا)یە و لە دەریای جاوە کەوتوەتە خوارەوە و تێکشکاوە.
وەزارەتی گواستنەوەی ئیندۆنیزیا راشیگهیاندووه: لەئێستادا هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە و رزگاکردنی سەرنشینانی فڕۆکەکە بەردەوامی هەیە.
گوتیشی: فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی جاکارتاوە بەرەو شاری بۆنتیناک لە هەرێمی کالیمانتانی رۆژئاوا فڕیوە و (50) سەرنشینی تێدا بووە لەگەڵ (12) ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی، كۆی گشتی 62 كهسی تێدابووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.