وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه كه‌بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، (19- COVID) واتای ئه‌وه نییه كه عێراق به‌ده‌رنه‌بێت دووباره له مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراقدا ھاتووه: "به وردی چاودێری پێشھاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، وڵاتانی ئه‌ورووپا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین كه ئێستا زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه‌وه له‌نێویاندا منداڵ تووشبوو ده‌بن".
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستیی جیھان دروستكردووه كه به‌ھۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك وڵات، رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزییان له‌ڕێگای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ و داخستنی فرۆشگا بازرگانییه‌كان، توندوتر كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش ھاتووه: "كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، واتای ئه‌وه نییه كه عێراق به‌ده‌رنه‌بێت له دووباره له مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوای له ھاووڵاتییان كردووه كه پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی به تایبه‌ت له به‌كارھێنانی ماسك و دووره په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ھاتووه: "ئه‌گه‌ر ھاووڵاتییان به‌رده‌وام نه‌بن له جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی، ئه‌وه ناچار ده‌بین رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی توندوتر بكه‌ین و قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆیش له عێراق رابگه‌یه‌ینن".
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا ٦٠١ ھه‌زار و ٤٢٤ كه‌س له عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له ژماره‌یه‌ش ١٢ ھه‌زار و ٨٧٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٥٣ ھه‌زار و ٢٥ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.