بڕیارە لهئهمڕۆوه ، قەوارەكانی بەشدار لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو، لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراقەوە تۆمار بكرێن، بەرپرسی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش رایدهگهێنێت: لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆسەكەدا، خۆمان تۆمار دەكەین.
ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ئهمرۆ 9 ى 1 ى 2021، تۆماركردنی قەوارەكان بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق دەست پێدەكات ، وتیشی: ئێمهش وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارمان داوە لە ماوەی یاساییدا خۆمان لە كۆمسیۆن تۆمار بكەین بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی ئەمساڵدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.