تیروپشكی قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیا ڕاكێشرا، له تیروپشكه‌كه‌دا، شازده یانه‌ی پله یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ده یانه‌ی پله دوو و شه‌ش یانه‌ی پله سێ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر كرانه‌وه، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی كۆرنیای پله سێ كه له قۆناغی پێشوو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی دوورخسته‌وه.
یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئه‌لكۆیانۆی پله سێ ده‌بێته‌وه، هاوكات یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبیزاو یانه‌ی ڕیال سۆسیدادیش یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی كۆردۆبا ده‌كات.
ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م قۆناغه له شازده‌و حه‌ڤده‌و بیست و بیست ویه‌كی ئه‌م مانگه به یه‌ك گه‌ڕ له یاریگای تیپه پله دوو و پله سێیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیپی براوه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌گاته قۆناغی شازده .
تیروپشکی یارییه‌کانی قۆناغی 32 ی جامی شای ئیسپانیا ڕاکێشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.