بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدهگهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌بچێت،خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بوددجه ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی حكومی رایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌بچێت،خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بوددجه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: رۆژی دووشه‌ممه یان سێ شه‌ممه ،خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌كرێت و دواتریش لیژنه‌ی دارایی پڕۆژه‌كه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتیشی: پاشان گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌موو مادده‌كانی نێو پڕۆژه‌كه ده‌كرێت وسه‌رجه‌م ماددهكانیش قابیلی ئه‌وه‌ن گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.
شایانی باسه وابڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كاتژمێر پێنجی ئێواره كۆببێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای ساڵی دارایی 2021 بكه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.