Erbil 17°C شەممە 01 شوبات 15:02

چاکسازییەکەی وەزارەتی شەھیدان له‌بڕینی مووچه‌ خۆری نایاسایی 12 ملیار دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێنێتەوە

کوردستان TV
100%


 بریكاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای بڕینی مینحەی زیاتر لە 13ھەزار كەیسی ناشایستە لە وەزارەتی شەھیدان، ساڵانە 12ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێتەوە، كە ئەمە قۆناغی یەكەمی چاكسازی بوو و لە داھاتوودا هەنگاوی دیكە بەڕێوەن.

بەرەڤان حەمدی بریكاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان، مینحەی زیاتر لە 13 ھەزار كەسی ناشایستەی بڕی، كە ئەمەش قۆناغی یەكەمی چاكسازییە و پرۆسەی چاكسازی بەردەوام دەبێت و ئەوەی مووچەیان لێ بڕدراوە، لەوانەن كە بەخێوكەری كەسوكاری شەھیدانن، لە داھاتووشدا بەدواداچوون بۆ دۆسیەی شەھیدان و كەسوكاری شەھیدانیش دەكرێت بەپێی یاسای چاكسازی و یاسای ژمارە٩ی كەسوكاری شەھیدان، كە بەركارە.

ده‌شڵێت، ئەوانەی مووچەیان بڕدراوە، كۆی گشتی مانگانە بڕەكەی دەكاتە یەك ملیار دینار، كە ساڵانە ١٢ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێنێتەوە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ئێمە لە پرۆسەی چاكسازی بەردەوام دەبین و لە داھاتوودا چاكسازیی زیاتر ئەنجام دەدەین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.