هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مرۆ هه‌ینی شه‌ش ئۆتۆمبێلیان ده‌ستبه‌سه‌رداگرت لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە ئۆتۆمبێله‌كان نمایشان پێ ده‌كرد.
فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه بەمەبەستی بنەبرکردنی دیاردەی کۆبوونەوە نمایشکردن بە ئوتومبێل لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە ئەمرۆ مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆی ناوشاری هەولێر و پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر هەڵمەتێکیان ئەنجامدا توانیان لەماوەیەکی کەمدا دەست بەسەر شه‌ش ئوتومبێلی نمایشکاردا بگرن کە یەکێکیان سەرباری نمایش تابلۆی ساختەشی بۆ ئوتومبێلەکەی دانابوو وەجامەکانیشی هەموی رەش کردبوو سەرجەم ئوتومبێلەکان برانە گەراجی دەست بەسەر داگرتنی هاتووچۆی هەولێر.
ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت تاکو بنەبرکردنی ئەم دیارەدە ناشرین و مەترسیدارە کەئیستا هەندێک وڵات بەهۆی تەشەنەکردنی تیایدا تووشی کێشەی زۆر گەورە بوون و پێیان کۆنترۆڵ ناکرێت وەداوا لەگەنجانی بەرێزیشمان دەکەین کەدوور بکەونەوە لەم جۆرە نمایشانە چونکە تووشی گرفتیان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.